"دەبێت حکومەت هاوکارمان بێت"

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: لە زەرەر و زیانێکی زۆرداین

964+

پێشەوا محەمەد

سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێت، لە ئێستادا بەهۆی دابەزینی نرخی مریشکەوە لە زەرەر و زیانێکی زۆردان و داواش لە حکومەت دەکات هاوکارییان بکات.

نرخی کیلۆیەک مریشک لە دوکانەکان بۆ دوو هەزار و 250 دینار دابەزیوە، 964 دەزانێت نرخی کیلۆیەک مریشک لە کێڵگەکان بە دوو هەزار و 50 دینار و دوو هەزار و 100 دینار دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە 964ـی راگەیاند، نرخی جوچک زۆر زیادی کردووە و مریشکی بەستووش بەردەوامە لە هاوردەکردn، ئەوەش بازاڕەکەی شکاندوون.

وتیشی، “ئێستا هەر کیلۆ مریشکێک دوو هەزار و 700 دینار لەسەر کێڵگەکان دەکەوێت و هەر کیلۆیەک 600 بۆ 650 دینار زەرەر دەکەین”.

بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 145 هەزار تۆن مریشک هەیە، بەڵام کێڵگە پەلەوەرییەکان توانای بەرهەمهێنانی 400 هەزار تۆنیان هەیە.

“حکومەتی هەرێم زۆر بێباکە و هیچ هاوکارییەکمان ناکات لە هیچ روویەکەوە، بەداخەوە دەبوو پشتیگیرمان بووایە و ئاسانکاریی بکردایە بۆ هەناردەی مریشکی بۆ وڵاتانی دراوسێمان”، نازم عەبدوڵا وا دەڵێت.

بە بڕوای ناوبراو بەهۆی زۆریی مریشک خواست لەسەری کەمبووەتەوە و بووەتە هۆکاری دابەزینی نرخەکەی.

نرخی هێلکە دابەزیوە و مریشکی بەستووش گرانبوە

نرخی هێلکە دابەزیوە و مریشکی بەستووش گرانبوە