مونا یوحەننا:

“ئەو GPS بە رێگای ئۆنلاین دەفرۆشرێت مەترسی هەیە”

+964

پەری ساڵح

رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتە بەر کە ئامێری جی پی ئێس دەفرۆشن لە رێگای ئۆنلاینەوە، کە هۆکارە بۆ جاسووسی و تێکدانی خێزانەکان.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤى هه‌رێم نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و داواکاری گشتی کردووە و تێیدا داوا دەکات، ئەو ئامێرەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی بۆ دەکرێت و دەفرۆشرێت قەدەغە بکرێت.
مونا یوحەننا یەعقوب سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تایبەت بە 964 وتی، “ئەم ئامێرە لە رێگای دیلڤەری و ئۆنلاینەوە بە پارەیەکی کەم دەفرۆشرێت، دوای بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت ئامێرەکە مەترسی هەیە دەنگ تۆماردەکات دەکات و دەشتوانرێت لە رێگایەوە بزانێت ئەو کەسە لە چ شوێنێکە، ئامانجمانە کۆمەڵگا بپارێزین”

مونا یوحەنا ئاماژەشی دا بەوەی، ئەگەری هەیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە فرۆشتنی قەدەغە بکرێت.

بەهەمان شێوە بە هەماهەنگی وەزارەتی رۆشنبیری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەناڵانەش گیراوەتەبەر لە کاتی دیدار و بەرنامەکاندا کە سەردانی خانەکانی بێ سەرپەرشتان و چاکسازییەکان دەکەن دەموچاوی منداڵەکان پیشان ناده‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ پێچەوانەی رێکەوتنامەی پاراستنی مافەکانی منداڵانه‌.