پارێزگای دهۆک زۆرترینی لێ روویداوە

مانگی رابردوو 9 بوومەلەرزە لە عێراق روویداوە زۆربەیان لە هەرێم بوون

964+

فەهمی نەبی

دەزگای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی مانگی رابردوودا 19 بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە نۆ بوومەلەرزەیان لەناوخۆی عێراق بووەو بەشی زۆریان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

هێزی بوومەلەرزەکان لەنێوان دوو بۆ 3.7 پلەی رێختەر لەقوڵایی پێنج بۆ 35 کیلۆمەتر بووە.

ئەو بوومەلەرزانەی تۆمارکراون بەمجۆرە بوون، چواریان لە پارێزگای دهۆک، دووانیان لە پارێزگای هەولێر و دووانی دیکەیان لە پارێزگای کەرکوک بووە، یەکێکیش لە بوومەلەرزەکان لە سلێمانی تۆمارکراوە.

بوومەلەرزەکانی دهۆک دووانیان لە سەنتەری پارێزگاکە و دووانەکەی دی لە ئامێدی و قەزای سێمێل بوون، دوو بوومەلەرزەکەی هەولێر یەکیان لە مەخمور و ئەوەی دیکەیان لە مێرگەسۆر بووە و دوو بوومەلەرزەکەی کەرکوک لە قەزای داقوق بوون، ئەوەی سلێمانیش لە هەڵەبجە بووە.

مانگی رابردوو زۆربەی بوومەلەرزەکان لە سنوری هەرێمی کو...

مانگی رابردوو زۆربەی بوومەلەرزەکان لە سنوری هەرێمی کوردستان تۆمارکراون