حەوت هەزار و 656 منداڵ کوتراون

لە دەربەندیخان کۆتایی بە کوتان هات

پێشەوا محەمەد

تەندروستیی دەربەندیخان کۆتایی بە کوتانی دژی سوورێژە هێنا و بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، حەوت هەزار و 656 منداڵ کوتراون.

هەڵمەتەکە دوێنێ سێشەممە دوای 10 رۆژ بەردەوامبوون کۆتایی هاتووە و بۆ قوتابخانەکانی ناو دەربەندیخان و گوندەکانی دەوروبەری لە قۆناغی یەک تا شەشی بنەڕەتی بەردەوام بووە.

کوتانەکە دژی نەخۆشیی سوورێژە بوو لەناو منداڵاندا و سەرجەم هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە.

سازان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان هەر ئەوەندەی بە 964 راگەیاند، هەڵمەتەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەچووە و سەرجەم تیمە تەندروستییەکان لە وادەی دیاریکراودا کارەکانیان تەواو کردووە.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی دەربەندیخان، لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و 656 منداڵ لە قوتابخانەکان کوتراون.

964 دەزانێت، هەر منداڵێک بە هەر هۆکارێک لە قوتابخانەکەی نەکوترابێت، دواتر لە بنکە تەندروستییەکان کوتانی بۆ کراوە.