درێسەکەی بەخشی

دوو یاریزانی بایرن چاویان لەسەر درێسەکەی جونیۆرە

964+

سۆما حەکیم زادە

دوو ئەستیرەی بایرن بەدوای درێسی ڤینیسیۆسدا دەگەڕێن ئەوانیش: هاری کەین و برایان زاراگۆزا.

لە دوای یارییەکەی شەوی رابردووی نێوان بایرن میونشن و ریال مەدرید، ڤینیسیۆس جونیۆر توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و بدرەوشێتەوە و هەردوو گۆڵی یانەکەی کرد، هەر بۆیە بە باشترین یاریزانی یارییەکە هەڵبژێردرا. جونیۆر لەناو یاریزانانی بایرن ناوێکی تایبەتی هەیە و هەربۆیە هەردوو یاریزان هاری کەین و زاراگۆزا هەوڵیاندا درێسەکانیان لەگەڵیدا بگۆڕنەوە و سەرکەوتووش بوون لەم کارەدا.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا لە یاریگەی میونشن رووبەڕووی بایرن میونشن بووەوە و یارییەکە بە  2-2 گۆڵ کۆتایی هات.

ریال مه‌درید وانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ بارسێلۆنا دا

ریال مه‌درید وانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ بارسێلۆنا دا