ئێران

دوو بەندکراو لە سێدارە دران

964+

توانا نەقی

سزای سێدارە بەسەر دوو بەندکراودا لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج جێبەجێکرا، کە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرابوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوو بەندکراوی خەڵکی کۆیەشت بەناوەکانی مەجید بەراتی و فەرزاد گەڕاوەند کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

دەشڵێت، دوێنێ چوارشەممە سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ کراوە و ئەو دوو بەندکراوە ماوەی 7 ساڵە لە بەندیخانەدان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هیشتا میدیاکانی ئێران هصواڵەکایان بڵاونەکردووەتەوە، کە ئەو کەسانە لە سێدارە دراون.

لە رۆژی 28.4.2024 واتە سێ رۆژ پێش ئێستا، سێ بەندکراوی دیکە لە ئێران لە سێدارە دران.

سێ بەندکراو لە سێدارەدران

سێ بەندکراو لە سێدارەدران