فۆرمەکە پڕ بکەوە

ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا ته‌ندروستییه‌كان داده‌مه‌زرێن

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستیی عێراق کردنەوەی ده‌رگه‌ی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان لە کۆلێژە پزیشکییەکان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەته‌كه‌دا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌، “دەرچووانی هەرێمی کوردستان لە کۆلێژەکانی پزیشکی، تەندروستی، تەکنیکی و پەرستاری و پەیمانگای تەکنیکی و پەرستاری بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) کە ئارەزووی دامەزراندنیان هه‌یه‌،  پێویستە فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکه‌نه‌وه‌”.

ئه‌مه‌ش لینكی فۆڕمه‌كه‌یه‌:

پێنج بەشی نوێ بۆ کۆلێژی پزیشکی ددانی سلێمانی کرانەوە

پێنج بەشی نوێ بۆ کۆلێژی پزیشکی ددانی سلێمانی کرانەوە