عەبدولی حەمەجوان

“وازم لە کاری هونەری هێناوە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەندی ناسراوی کورد عەبدولی حەمەجوان، بۆ 964 ئاشکرای دەکات وازی لە کاری هونەری هێناوە و دەشڵێت، تەندروستیم باش نییە.

عەبدولی حەمەجوان گلەیی لە هونەر و درامای ئەم سەردەمە هەیە و پێی وایە سیناریۆکان باش نین بەراورد بۆ توانای ئەکتەرەکانمان و لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، “هونەر بۆ میللەت نەماوە و من چیتر کاری هونەری ناکەم و وازمهێناوە، گەنجی بەتوانامان هەیە و تکا دەکەم لەرێگای هونەرەوە ئازاری میللەت بگەیەنن”
عەبدولی حەمەجوان یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی سلێمانی و نزیکەی 55 ساڵە خزمەتی هونەری کوردی دەکات.
داڕشتنەوەی : پەری ساڵح

"ئەگەر سپۆنسەر هەبێت کار و بەرهەم زۆرە"