تاریق عه‌بدولڕه‌حمان روونكردنه‌وه بۆ 964 ده‌دات
جامی جیهانی کۆنیفای 2024 له كوردستان دواخرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جامی جیهانیی کۆنیفای 2024 کە بڕیار بوو ئەم هاوینە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، دواخرا بۆ هاوینی 2025، سه‌رۆكی تۆپی پێی كوردستانیش رایگه‌یاند، ئێمه ئاماده‌بووین، به‌ڵام به‌شێكی تیپه‌كان ئاماده‌نین ئه‌م هاوینه بێنه كوردستان.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كه‌مێك پێش ئێستا هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاند و هۆکاری دواخستنی جامەکەی بۆ رێژەی کەمیی هەڵبژاردە بەشداربووەکان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
فیدراسیۆنه‌كه ده‌ڵێت، “بەشێکی زۆریان بە هۆکاری ئەمنیی ناوچەکە ناتوانن ئەمساڵ گەشتی هەرێمی کوردستان بکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێمەش وەک فیدارسیۆنی تۆپی پێی کوردستان تەواوی ئامادەکاریمان دەربڕی، کە لەم هاوینە میوانداریی پاڵەوانیەتییەکە و هەڵبژاردەکان بکەین، بەڵام دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی کۆنیفا بەشێکی زۆر لە هەڵبژاردەکان ئامادە نەبوون ئه‌م هاوینه بەشداریی بکەن، بۆیە بڕیارمان دا پاڵەوانیەتییەکە بۆ ماوەی ساڵێک دوابخەین”
تاریق عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به 964ی راگه‌یاند، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌یه میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بكات، به‌ڵام به‌شێكی تیپه‌كان ئاماده‌نین له‌م هاوینه‌دا رووبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان”.
وتیشی، ماوه‌یه‌كیش كاتمان به تیپه به‌شداربووه‌كان دا بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه و بڕیاری به‌شداریی بده‌ن، به‌ڵام دواجار ته‌نیا شه‌ش تیپ مانه‌وه، بۆیه پێمان باش بوو دوای بخه‌ین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌شێكی تیپی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی بڕیار بوو به‌شداریی بكه‌ن، له لایه‌ن وڵاته‌كانیانه‌وه رێگه‌یان پێنه‌دراوه بێنه كوردستان.
“بۆمان روونكردنه‌وه هه‌رێمی كوردستان ئارامه و جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه سه‌رنجیان هه‌بوو، كه ئارام نییه، بۆیه ئاماده‌نه‌بوون بێنه كوردستان” تاریق عه‌بدولڕه‌حمان وای وت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریی ته‌واومان كردبوو، حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانیش دابوو، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه بارودۆخی ناوچه‌كه پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی دواخست.
بڕیار بوو 25.6.2024 پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی پێی هه‌رێمه‌كان، كه به كۆنیفا ناسراوه، به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده له كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.