دەڕاسەیەک لە پاش دوورینەوە گەنمە هەڵگیراوەکە دەخاتەنە نێو بارهەڵگرێکەوە _ وێنە: 964
مەخمور
نرخى دروێنەى گەنم بە دەڕاسە دیاریکرا
964+
وریا فەتاح
لە قەزاى مەخمور نرخى دروێنەى گەنم بە دەڕاسە لە دێم و بەراو دیاریکرا و نرخەکانیش جیاوازن، کشتوکاڵى مەخموریش دەڵێت، نابێت لەو نرخە زیاتر وەربگیرێت کە دیاریکراوە.
نرخى دروێنە بۆ یەک دۆنمى ئاو (بەراو)، بە 15 هەزار دینار دیاریکراوە.
نرخى دروێنە بۆ یەک دۆنمى دێمى (وشکانى)، بە 12 هەزار دینار دیاریکراوە.
بە وتەى مهڕوان حسێن، بهڕێوهبهرى هۆبهى كشتوكاڵى قهزاى مهخمور کە قسەى بۆ 964 کردووە، دیاری کردنى ئەو نرخانە، لە دواى کۆبوونەوەیەک هات کە نوێنەرى جوتیاران و خاوەن دەڕاسەکان و ئەنجومەنى گوندەکان و قایمقام و کشتوکاڵى مەخمور ئامادەى بوون.
مەڕوان حسێن باسى لەوەشکرد، نابێت هیچ خاوەن دەڕاسەیەک لەو نرخەى دیاری کراوە زیاتر وەربگرێت، بە پێچەوانەوە رووبەڕووى لێپرسینەوەى یاسایى دەکەنەوە.
رونیشى کردەوە، بە گەنم بێت یان بە پارە ئەوە دەکەوێتە سەر رێککەوتنى جوتیار و خاوەن دەڕاسەکە، بەڵام ئەگەر بە گەنمیش رێککەوتن نابێت لەو نرخە زیاتر بێت کە دیارى کراوە.