به‌رگرى شارستانیش ئاماده ده‌بێت
جوتیارانى مه‌خمور بۆ دروێنه‌ى گه‌نم و پاراستنیان له ئاگر كۆده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور، ئاگاداریه‌كی بۆ خاوەن دەڕاسەکان و موختاری گوند و جوتیارانى سنووره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه سبه‌ینێ كۆده‌بنه‌وه و بۆ پێزانیان به چۆنیه‌تى دروێنه‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵ و چۆنیه‌تى پاراستنى به‌رهه‌مه‌كانیان له رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه.
مه‌ڕوان حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى قه‌زاى مه‌خمور به 964ـى وت، ده‌یانه‌وێت به‌پێی پلانێكی تۆكمه چۆنیه‌تى دروێنه‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵ جێبه‌جێ بكرێت و جوتیاران بێ كێشه‌وگرفت بن.
وتیشی “بۆ خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كان نرخى دروێنه‌ى گه‌نم دیاری ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى ته‌واوى جوتیاران به‌یه‌ك نرخ دروێنه‌كه‌یان بۆ بكرێ”.
ساڵانه ده‌ڕاسه‌كانى دروێنه‌ى گه‌نم له هه‌ولێر، سلێمانى و چه‌ند شارێكی عێراق ده‌چنه مه‌خمور بۆ دروێنه‌ى گه‌نمى جوتیاران.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەلایەن بەرگری شارستانی مەخموریش سیمینارێک بۆ جوتیاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ چۆنیەتی رێگریکردن لە ئاگر کەوتنەوە و ده‌غڵ و دانه‌كانیان.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه له هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور وه‌ریگرتووه، ساڵانى رابردوو له‌كاتى دروێنه‌ى گه‌نم چه‌ندین حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه رووبه‌ڕووى كێڵگه گه‌نمه‌كانى بوونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران دۆنم زه‌وى به به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه سوتاون.
مه‌ڕوان حسێن، داوا له جوتیاران ده‌كات هەماهەنگی بنکەی بەرگری شارستانی بکەن بە ئامادەکردنی حەوزی ئاوی کاتی بۆ ئەوەی تیمەکان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه سوودی لێ وەربگرن.