“ وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری داوە سەرجەمیان بگەڕێنەوە”

کەسوکاری قوتابیانی بەنەتەوە عەرەب لە هەولێر گردبوونەوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024 لە بەردەم نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەشاری هەولێر، کەس و کاری قوتابیان و بەشێک لەو قوتابیانەی سەربەو پەروەردەیەن گردبوونەوە.

ئەمەدووەمین جارە، لەبەردەم نوێنەرایەتی پەروەردەی عێراق بۆهەمان داوکاری گردبنەوە، کە نەگەڕاندنەوەیانە بۆ شوێنی خۆیان و جێنەهێشتنی هەرێمی کوردستانە.

چەند کەسێک لە خۆپیشاندەرەکان بۆ 964 ئاماژەیان بەوەکرد، “هیچ ژیانێک لەشوێنەکانیان نەماوە و لێرە ژیان بەسەردەبەین بەبێ کێشە، ئەم بابەتە سیاسیە ئێمە ئاوارەنین، بەڵکو هاوڵاتی ئێرەین، بۆیە نامانەوێت بمانگەڕێننەوە”.

ژمارەی ئەو قوتابیانەی لەهەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەخوێنن 150هەزار کەس دەبن و وەزیری پەروەردەی عێراق بڕیاری داوە سەرجەمیان بگەڕێنەوە شارەکانیان درێژە بەخوێندنیان بدەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەولێر دژی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گردبو...

لە هەولێر دژی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گردبوونەوە