خەڵکی رووت دەکردەوە

ئەپڵ چەند ئەپێک لە ستۆرەکەی دەسڕێتەوە

+964

عادل کانەبی

کۆمپانیای ئەپڵ چەند ئەپێکی ژیری دەستکردی لە ئاپستۆرەکەی لابرد، بە هۆی ئەوەی خەڵکی رووت دەکردەوە، کە بووە هۆی ناڕەزایەتیی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا.

لە دوای ئەوەی ژیریی دەستکرد گەیشتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە بواری فۆتۆگرافی و وێنەکێشان، بە رادەیەک ئێستا هەرچیت بوێت بە ژیری دەستکرد دروستی بکەیت، ئەو ئەپانەی بە ژیریی دەستکرد کار دەکەن لە رێگەی چەند بەکارهێنەرێک بە رێگای خراپ بەکارهێندراون، کە لە دژی چەند کەسایەتییەکی بەناوبانگ بەکاریان هێناوە، یەکێک لەوانە کەسایەتی بەناوبانگی ئەمریکا کیم کارداشیان بوو.

لە ماوەی رابردوو چەند وێنەیەکی رووتی کیم کارداشێان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە گوایە وێنەکان راستەقینەن، بەڵام دواتر دەرکەوت لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە دروستکراون، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان دژی کۆمپانیای ئەپڵ کە رێگەی داوە ئەم ئەپانە لە ستۆرەکەیدا بەردەست بن.

هەروەها رەخنەی زۆریش لە کۆمپانیای مێتا گیراوە بەهۆی ئەوەی رێگای داوەتە ئەو کۆمپانیایانە، کە رێکلام بۆ ئەپەکانیان بکەن لە ئیسنتاگرام و ئاماژە بەوە بدەن، کە ئەو ئەپانە بۆ دروستکردنی وێنەی سەروو 18 ساڵییە.

ئەو ئەپانەی ئەپڵ لە ستۆرەکەی لایداون Ai image Generation بووینە کە تایبەتن بە دروستکردنی وێنە و دیزاینکردنیەتی.

لەم ساڵانەی دواییدا ژیریی دەستکرد بە جۆرێک پێشکەوت، کە ئێستا بەشێک لە کۆمپانیا جیهانییەکان بەکاری دەهێنن لە کارەکانیاندا، دیارترینیان کۆمپانیای ئەدۆبیە، کە لە رێگەی پڕۆگرامەکانیدا ژیریی دەستکردی زیادکردووە و بەکارهێنەرانی دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ دروستکردنی وێنە و دیزاینکردنی بەرهەمەکانیان.

وەزیری خوێندنی باڵا: ژیریی دەستکرد زۆر مەترسیدارە و هە...

وەزیری خوێندنی باڵا: ژیریی دەستکرد زۆر مەترسیدارە و هەموو دنیا دەگۆڕێت