لەگەڵ کێ یاریی دەکات؟
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ئه‌ركی قورسه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یانه‌ی بارسێلۆنا به ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانییه‌وه خۆی كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا به‌ده‌ست بهێنێت، كاتێك له گه‌ڕی 33ی خولی ئیسپانیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی بارسا ده‌كرێت و چاڤیی راهێنه‌ری بارسێلۆنا رایگه‌یاند، یارییه‌كه زه‌حمه‌ته، به‌ڵام پێكهاته‌یه‌كی ته‌واوی بۆ یارییه‌كه بانگهێشت كردووه.
بارسا له پله‌ی سێیه‌مه به 70 خاڵ، به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌چێته پله‌ی دووه‌م و به پێش جیرۆنا ده‌كه‌وێت، كه له پله‌ی دووه‌مه به 71 خاڵ.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڤالێنسیا له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندییه و 47 خاڵی هه‌یه.