چیتر مەچنە سۆران

سەنتەرێکی شوشتنی گورچیلە لە چۆمان کرایەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

سەنتەرێکی شوشتنی گورچیلە لە قەزای چۆمان کرایەوە کە لە پێنج ئامێر و بێد پێشکەوتوو پێکدێت و چیتر هاوڵاتیانی قەزاکە پێویست ناکات بۆ شوشتنی گورچیلە بچنە شارەکانی دیکە.

ئەمڕۆ دووشەمە، 29.4.2024 سەنتەرێکی تایبەت بە شوشتنی گورچیلە لە قەزای چۆمان کرایەوە تەندروستیش دەڵێت، کردنەوەی سەنتەرەکە کار ئاسانی دەبێت بۆ هاوڵاتیان.

پێشتر دانیشتوانی سنووری قەزای چۆمان بۆ شوشتنی گورچیلە سەردانی شاری سۆرانیان دەکرد، کە رێگایەکی دوریان دەبڕی و تێچوی هاتوچۆکەش زۆر بوو.

دکتۆر کامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە 964ـی وت، ماوەی ساڵێک دەبێت کار لەسەر کردنەوەی سەنتەری شوشتنی گورچیلە دەکەین لە سۆران، بە کردنەوەی ئەو سەنتەرە کار ئاسانی دەکرێت بۆ هاوڵاتیان و پێویستیان بە سەردانی کردنی سۆران نابێت بۆ شوشتنی گورچیلە،

وتیشی،”بۆ سەنتەرەکە پێنج ئامێرە و بێدی پێشکەوتوومان دابین کردووە کە نرخی هەر ئامێرێک زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلارە، لە سەنتەرەکە هەفتانە نزیکەی 30 کەس دەتوانن چارەسەر وەربگرن”.

بە پێی ئەو ئامارانەی 964 لە تەندروستی سۆران دەستی کەوتووە، 68 نەخۆش پێوستیان بە شوشتنی گورچیلە هەیە لە ئیدارەی سۆران، لەو رێژەیەش نۆ کەسیان لە قەزای چۆمانن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەندروستیی هەولێر: سه‌نته‌ره‌كانى شووشتنی گورچیلە ه...

تەندروستیی هەولێر: سه‌نته‌ره‌كانى شووشتنی گورچیلە هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌