کەس نایخواتەوە

کێشەی ئاوی دەربەندیخان لە کەمی نییە لە کوالێتیدایە

964+

توانا نەقی

وەک بەرپرسانی قەزاکە ئاماژەی پێدەکەن کێشە چەند ساڵەکەی ئاوی دەربەندیخان کە هاوڵاتیانی بێزار کردووە لە کەمی ئاوەکە نییە، بەڵکو لە کوالێتیەکەیەتی کە ناتوانن نە بیخۆنەوە نەخۆیانی پێ بشۆن.

دەربەندیخان خاوەنی بەنداوێکی گەورەیە و رووباری سیروانیش لە تەنیشتییەتى، بەڵام چەندین ساڵە خەڵکەکەی گرفتی لەگەڵ پاکی ئاوەکەدا هەیە کە نە لەرووی رەنگ و نەلە رووی تام و بۆنەوە تەندروست نییە.

هاوڵاتیانی قەزاکە تاکە هیوایان ئێستا تەواوکردنی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخانە کە تازە دەستکراوەتەوە بە کارکردن تیایدا و چاوەڕێن ئەوە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لە وەرزی زستاندا هاوڵاتیانی دەربەندیخان دوو رۆژ جارێک ئاویان پێدەدرێت و لە وەرزی هاویندا رۆژنارۆژێک، لە دوای رێکەوتی 1ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێکیش کاتەکانی پێدانی ئاو لە کاتژمێر و نیوێکەوە دەبێت بە دوو کاتژمێر.

وتیشی،”هاوڵاتیانی دەربەندیخان کێشەی کەمی ئاویان نییە، تەنیا ئەوەیە ئاوی خواردنەوە یان دەکڕن یان لە شوێنی دیکەی وەک کانیاو بەدەست دەخەن”.

ئێستا ئاوەکە باشترە لە جاران، چونکە ئەو ئاوەی لە سیروانەوە وەریدەگرن بە پرۆسەی کلۆرتێکردن تا رادەیەک خاوێنی دەکەنەوە، بەڵام کوالێتیەکەی هەر باش نییە و هاوڵاتیانیش متمانەیان نییە بە ئاوەکە، بۆیە بە تەواوکردنی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان کێشەی پیسی ئاوەکە بە تەواوی چارەسەر دەبێت، قایمقامی قەزاکە وای وت.

قەزای دەربەندیخان سەر بە پارێزگای سلێمانیە و جگە لە رووباری سیروان یەکێک لە بەنداوە گەورەکانی کوردستان دەکەوێتە ئەو قەزایەوە.

کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان ئەمجارە بەجدی دەست...

کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان ئەمجارە بەجدی دەستی پێکردووەتەوە