پێنجوێن

نۆ گوندى ناڵپارێز قیرتاویان پێدەگات

964+

وریا فەتاح

نۆ گۆندى سنورى ناحیەى ناڵپارێز لە قەزاى پێنجوێن، قیرتاویان پێدەگات و بڕیارە لە یەک بۆ دوو هەفتەى داهاتوو کارەکان دەستپێبکەن.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەرى ناحیەى ناڵپارێز بە 964ـى وت،”پڕۆژەکە قیرتاوکردنى رێگاى نێوان ناڵپارێز و گوندى دۆسەدەرە، کە درێژییەکەى 10.8 کیلۆمەترە”.

بە وتەى بەڕێوەبەرى ناحیەکە بێت، هەریەک لە گوندەکانى، گوڵانی خوار، گوڵانی کانی چیا، گوڵانی سەرو، بەردە بەلەکە، مێرگەسور، قۆرچێ، رەزڵە، دۆستەدەرە، سەربەلخە، لەو رێگا قیرەتاوە سودمەند دەبن.

“کارە یاساییەکانى پڕۆژەکە تەواو بووە، بڕیارە لە یەک بۆ دوو هەفتەى داهاتوو بەڕێوەبەرایەتى رێگەوبانى سلێمانى مۆڵەتى کارکردن بەو کۆمپانیایە بدات کە پڕۆژەکەى بۆ دەرچووە، لەو رۆژەوەى مۆڵەتى کارى پێدەدرێت لەسەرى هەژمار دەکرێت و دەبێت لە ماوەى 300 رۆژدا کارەکانى تەواو بکات”.هێمن ئیبراهیم واى بە 964 وت.

پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و 1 ملیار و 693 ملیۆن دینارى بۆ تەرخانکراوە.

ئەگەر چووی بۆ پێنجوێن ئاگاداربە پردی ناڵپارێز دادەخرێ...

ئەگەر چووی بۆ پێنجوێن ئاگاداربە پردی ناڵپارێز دادەخرێت