ئاگاداربن له پردهكهی ئیسكان كامێرا دانراوه
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، بۆ كۆنترۆڵكردنی خێرایی تیژڕەوی لە ژێر پردی چوارڕیانی ئیسكان كامێرای تیژڕەوی جێگیركرد.
خێرایی شەقامەكە 60 كیلۆمەترە لە یەك كاتژمێردا، خێرایی لە پردەكەش وەك خێرایی شەقامی شەست مەترییە.
كامێرای چاودێرییەكەی چوارڕیانی ئیسكان، لە پێشكەوتوترین جۆرهكانی كامێراكانی هاتووچۆیە و تازه دانراوه.
هەر لەم هەفتەیەدا لە شەقامی سەد مەتری، كامێرایەكی دیكەی چاودێری خێرایی لە نزیك چوارڕیانی فرۆكەخانە دانرا، كە خێراییەكەی 80 كیلۆمەترە لە یەك كاتژمێردا.
هەر چەندە هاتوچۆی هەولێر تا ئێستا بە فەرمی راینەگەیاندووە ئەو دوو كامێرايەيان داناوە، بەڵام فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەو زانیارییانەی بۆ +964 پشتڕاستكردەوە.
بە قسەی فازڵ حاجی، سێ كامێرەی چاودێری تیژڕەویی نوێ لە سەر شەقامی 120 مەترییش دادەنرێن، بەڵام شوێنەكەی ئاشكرا نەكردووه، لهگهڵ ئهوهشدا 964+ دهزانێت یهكێك له كامێراكان له سایدی بهرامبهر شوقهكانی جیهان سیتی دانراوه.
لەسەر شەقامی شەست مەتری هەولێر، دوو كامێرای چاودێری تیژڕەوی جێگیر هەیە و لەسەر شەقامی سەد مەتریش چوار كامێرای چاودێری تیژڕەوی جێگیركراون.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ئامادەنییە هیچ زانیارییەكی نوێ لە بارەی كامێراكانی چاودێرییەوە بخاتەڕوو، بە بیانووی ئەوەی لە نزیكترین دهرفهتدا لە پەیجی تایبەتی هاتوچۆی هەولێر، خۆیان زانیارییەكان بڵاودەكەنەوە.