وتەبێژی وەزارەتی کارەبا

“لەماوەی 24 کاتژمێر کارەبا ئاسایی دەکەینەوە”

964+

توانا نەقی

وەزارەتی گارەبا دەڵێت ئەگەر هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێبکاتەوە ئەوا لە ماوەی 24 کاتژمێردا بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە پەیجی وەزارەتەکەی راگەیاندووە، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەکنیکییەوە هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە.

دەشڵێت، بە هەوڵ و رێنمایی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سووتان و تێکچوون بپارێزرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەن هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی.

شەوی هەینی رابردوو بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و جگە لەوە کە زیانی بۆ کارەبای هەرێم هەبوو زیانی گیانیشی لێ کەتەوە.

هێڕشەکەی سەر کۆرمۆر کێشەی کارەبای بۆ کەرکوک و خورماتوو...

هێڕشەکەی سەر کۆرمۆر کێشەی کارەبای بۆ کەرکوک و خورماتوو دروستکرد