ئێران

سێ بەندکراو لە سێدارەدران

964+

توانا نەقی

سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی تەبرێزی ئێران کە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرابوون سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سوهراب حەکیم ئاباد، ئەمیر موحەڕەمی و داود نامیاری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری تەبرێز جێبەجێکران.

دەشڵێت، دووان لەو کەسانە سێ ساڵ پێش ئێستا دەستگیر کراون و دانەیەکێشیان دوو ساڵ پێش ئێست، هەرسێکیان بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر گیراون و دواتر سزای سێدارەیان بۆ دەرکراوە.

بە پێی ئاماری ئەو رێکخراوە، تەنیا لە مانگی رابردوو 18 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون، سەبارەت بە تۆمەتی لەسێدارەدراوەکانیش، رێکخراوی هەنگاو ئاشکرای کردووە، “یەک حاڵەت بە تۆمەتی سیخوڕی، 10ـیان بە هۆکاری کوشتن بەئەنقەست و حەوتیشیان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە لەسێدارە دراون”.

بەندکراوێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجی کرا

بەندکراوێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجی کرا