تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی دوو كه‌س

له‌ به‌غدا داوا كراوه‌ و له‌ سلێمانی ده‌ستگیر كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

داواکراوێکی بەغدا كه‌ به‌ كوشتنی دوو كه‌س تۆمه‌تباره‌، ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی ده‌ستگیر كرا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28.4.2024 پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد.

“دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو كەس و بە پێی ماددەی 406 لە نەهێشتنی تاوانی بەغدادەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر بكرێ”، له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانیدا واهاتووه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، ئێستا تۆمەتباره‌كه‌، كه‌ به‌ ناسنامه‌ عه‌ره‌به‌، بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچو...

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچوو