بۆچی لە وادەی خۆی دواکەوت؟

“شێڵتەرەکەی دهۆک نزیکە لە تەواوبوون و سەگ لەناو گەڕەکەکانی دهۆک نامێنن”

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

زیاتر لە ساڵێکە کارکردن لە پرۆژەی شێڵتەری سەگە بێ لایەنەکانی دهۆک بەردەوامە و تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ 964 باس لە هۆکاری دواکەوتن و تەواوبوونی پڕۆژەکە دەکات و دەڵێت، “سەرەتای مانگی پێنج کارەکانی تەواو دەکرێ”.

دروستکردنی شێڵتەرەکە، بەرئەنجامی داواکای خەڵک بوون، کە چەند ساڵێکە گلەیی و گازندەیی زۆربوونی ژمارەی سەگە بێلانەکان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.4.2024، ئەندازیار، نەمر عسامەدین، سەرپەرشتی پرۆژەی دروستکردنی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی دهۆک بە 964ی وت، “زیاتر لە ساڵێکە کارکردن بەردەوامە، لە پرۆژەی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی دهۆک و تاوەکو ئێستا زیاتر لە %80ی‎ تەواو بووە”.

خانووەکانی سەر رووباری هشکەرووی دهۆک تێكده‌درێن

خانووەکانی سەر رووباری هشکەرووی دهۆک تێكده‌درێن

گەنجێک لە پەیمانگەیەکی دهۆک یاریەکی بە بەرنامەی Real engine...

گەنجێک لە پەیمانگەیەکی دهۆک یاریەکی بە بەرنامەی Real engine دروستکردووە

لە بارەی دواکەوتن و تەواونەبوونی پڕۆژەکە لە وادەی خۆیدا، ئەو ئەندازیارە وتی، “بەهۆی باران بارینی زۆری ئەمساڵ و چەند رێکارێکی کارگێڕی و تەکنیکی، بووە بەهۆکاری ئەوەی لە وادەی خۆیدا پڕۆژەکە تەواو نەبێ، بەڵام دڵنیایی دەدەین لە مانگی پێنج تەواو دەکرێت”.

رووبەری پرۆژەکە نزیکەی سێ دۆنم زەوی دەبێت، ئەو ئەندازیارە دەڵێت، “دوای کۆتایی هاتنی پرۆژەکە سەگە بێلانەکانی ناو کۆڵانەکانی دهۆک، هەمووی لەناو پڕۆژەکە کۆدەکرێنەوە و ئەگەر شوێن مایەوە ئەوە لە دەورووبەری پارێزگای دهۆکیش، سەگ دەهێنین و لە ناو شێڵتەرەکە کۆدەکرێنەوە”.

پڕۆژەی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی دهۆک بە گوژمەی 323 ملیۆن دیناردروستدەکرێ و دەکەوێتە گەڕەکی کێڤلا لە رۆژئاوای پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئایا راستە ئەو ژنەی لە دهۆک گیانی لەدەستدا بەهۆی وەرگر...

ئایا راستە ئەو ژنەی لە دهۆک گیانی لەدەستدا بەهۆی وەرگرتنی جگەر بووە؟