دیمەنی پاشماوەی رووداوەکە _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
پۆلیس: لە فێستیڤاڵ بوون
لە نێوان تەق تەق سێگردکان.. منداڵێک گیانی لەدەستدا و بریندار هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سەر رێگەی نێوان، تەق تەق بۆ سێگردکان لە سنووری قەزای کۆیە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی تەق تەق دەڵێت، “لە رووداوەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەس برینداربوون”.
رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 28.4.2024، لە نزیک گوندی ئۆمەرگۆت، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویداوە.
هەرێم دڵشاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق بە 964ی وت، “ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە، ناوی لاوین ئارامە و تەمەنی پێنج ساڵە، هەروەها بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە تەق تەق، رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون لە کەرکوک”.
وتیشی، “ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا برینداربوون، خەڵکی ناوچەکە بوون لە سێگردکان، فێستیڤاڵێک بەڕێوەچووە و بۆ بەشداری لەو فێستیڤاڵە چوونەتە سێگردکان”.