لە نەخۆشخانەیە
حاڵەتێکی گوماناوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە کەرکوکەوە هێندراوەتە سلێمانی
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
نەخۆشێکی شاری کەرکوک هێندراوەتە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی و سەرچاوەیەکی نەخۆشخانەکە بە 964ی راگەیاند، گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیەی 964 لەناو نەخۆشخانەی شار وتی، “چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکە بە نەخۆشەکەوە دیارە و ئەوەش گومانی دروستکردووە، بۆیە پشکنینی بۆ کراوە نێردراوە بۆ بەغدا، تا دڵنیابینەوە ئاخۆ نەخۆشییەکە تای خوێنبەربوونە یاخود نا”.
ئێستا نەخۆشەکە لە نەخۆشخانەی شار لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە، لە رێگەی تێکەڵبوون بە ئاژەڵ و ئەو مێشانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن بڵاودەبێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا