حاسڵاتی رووداوەکانی دەرودراوسێ

فەلەستین: ئیسرائیل 75٪ی غەزەی وێرانکردووە

964+

ژووری هەواڵ

میدیا ئیسرائیلیەکان دەڵێن، ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیگەرانە لە ئەگەری دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی لاهای بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی غەزە، رۆژنامەی مەعاریفی عیبری نوسیویەتی، ناتەنیاهۆ هەوڵی جدی دەدات تا رێگری لە دەرچوونی وەها بڕیارێک بکات.

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان 35 جار هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا، کارگەکانی کەرەستەی سەربازی، ژێرخانی هێڵی ئاسن و بەرگری ئاسمانی و کۆگاکانی تەقەمەنی، وەزارەتی بەرگری رووسیا وتیشی، ئەم هێرشانە وەکو وەڵامێکن بۆ هەوڵەکانی ئۆکرانیا لە بۆردومانکردنی کارگەکانمان.

پارێزگاری ناوچەی میکۆلایڤ لە ئۆکرانیا دەڵێت، هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسیا زیانی گەورەی بەر هۆتێلێک لە باشووری ئۆکرانیا گەیاندووە، میدیاکانی ڕوسیاش وتیان، هۆتێلەکە بەکرێگیراوانی ئینگلیزی زمانیان تێدابووە کە بۆ ئۆکرانیا شەڕیان دەکرد.

بەیانی ئەمڕۆ لە ئەندۆنیسیا گڕکانێک لە چیای ئیبۆ دروست بوو، بە هۆیەوە بەدووری سێ کیلۆمەتر و نیو خۆڵەمێشی دوای گڕکانە باری، پۆلیسی ئیدۆنیسیا داوا دەکات، بەهۆی بوونی مەترسیەکانی بە دووری دوو کیلۆمەتر لەناوچەکە هیچ کەسێک چالاکی نەبێت.

مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین لە میانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی وتی، ئیسرائیل 75%ی کەرتی غەزەی لەناوبردووە، داوایشی لە وڵاتان کرد رێگری لە ئیسرائیل بکەن لە رەفەح ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن.