حەمید گەڵاڵی
“تەمەنم ئاشکرا ناکەم لەبەر وەزعەکە”
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
حەمید گەڵاڵی نزیکەی 40 ساڵە حەیران دەڵێت و ئامادەش نییە تەمەنی خۆی ئاشكرا بکات.
لە سنوری سۆران حەمید گەڵاڵی لە تەمەنی 20 ساڵیەوە حەیران دەڵێت و ناوبانگێکی گەورەی هەیە، لە لێدوانێکدا تایبەت بە 964 وتی” حەیران وەک جاران نەماوە و زۆر کەمە و ئاهەنگەکانیش شەوق و زەوقی تێدا نەماوە”
حەمید گەڵاڵی، سەرەڕای ئەوەی تەمەنێکی باشی بەڕێکردووە بەڵام خۆی بە گەنج دەزانێت و ئامادەش نەبوو لەبەر وەزعەکە تەمەنی خۆی ئاشکرا بکات.
داڕشتنەوەی : پەری ساڵح