لە کۆلیژی پۆلیتەکنیک
چەند خوێندکارێک دەستەوانەیەک بۆ نابیستان دروست دەکەن هێما دەگۆڕیت بۆ نوسین
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
ژمارەیەک خوێندکار لە بەشی ئەندازیاری ئۆتۆماتیکی پیشەسازی AITEی کۆلێژی پۆلەتەکنیکی هەولێر دەستەوانەیەکیان دروستکردووە بۆ نابیستان کە هێما دەگۆڕێت بۆ نوسین و دواتریش دەتوانی بیگۆڕیت بۆ دەنگ.
ساکان خەسرۆ خوێندکاری بەشی ئەندازیاری ئۆتۆماتیکی پیشەسازیە لە کۆلیژی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە 964ی وت، پڕۆژەکە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ نابیستان و ماوەی پێنج مانگ خەریکی دروستکردنی بوون و 300 دۆلار تێچووەکەی بووە.