دیمه‌نى بەشێک له‌و ماسیانه‌ى له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ مرداربوونه‌ته‌وه ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى hamchamall LIFE
ماده‌یه‌كی كوشنده‌یان پێدراوه
سه‌دان ماسی له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ مردار بوونه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌مه‌به‌ستى راوكردن ماده‌یه‌كی كوشنده ده‌رێژنه ناو ئاوى ئاوه‌سپی له‌سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و به‌هۆیه‌وه سه‌دان ماسی مردار بوونه‌ته‌وه.
له نزیك گوندى فه‌قێ مسته‌فا له‌سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاو له دوێنێوه ئه‌مه روویداوه.
عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى به 964ـى وت، ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه كه‌سانى نه‌ناسراون، به‌ڵام زانیاری له‌باره‌یانه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه و پۆلیسیش به‌دوایانه‌وه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنیان.
وتیشی “به‌كارهێنانى ئه‌م ماده كوشنده‌یه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆرى به ماسییه‌كان گه‌یاندووه و به‌سه‌دانى لێ مرداركردوونه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تا ئێستا نازانن چ جۆره ماده‌یه‌ك بۆ كوشتنى ماسییه‌كان به‌كار هاتووه، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و پشكنین كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت “ماده‌یه‌كی كوشنده‌یه”.