پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان روویان له شه‌قڵاوه‌یه
دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی تەلەفریکى چیای سەفین دەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی وەبەرهێنانى هه‌رێم ده‌ڵێت، مۆڵه‌تیان داوه‌ته چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانى گه‌شتیاری له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه كه یه‌كێك له‌و پڕۆژانه ته‌له‌فریكی چیاى سه‌فینه.
ده‌سته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ته‌له‌فریكه‌كه‌ى چیاى سه‌فین ده‌كرێت.
پێشتر پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، كه بڕیارە تەلەفریک ببدرێتە چیای سەفین و گەشتیاران دەتوانن لە شەقڵاوەوە بە تەلەفریک بچنە سەر ئه‌و چیایه.
رۆژى 2023.4.2، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر وتبووى، لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و چۆنیەتی هەمەچەشنکردنی جۆرەکانی گەشتوگوزار و بەهێزکردنی ژێرخانی گەشتوگوزار و راکێشانی گەشتیارى زیاتر بۆ سنوورى قەزای شەقڵاوە و سەردانیکردنى گەشتیاران لە رێگای تەلەفریکەوە بۆ سەر چیای سەفین، لە لایەن کۆمپانیاى سیپان پرۆژەى تەلەفریکى چیایى سەفین جێبەجێ بکرێت.
جێگەى باسە، چیای سەفین ناوچەیەکی لەبارە و سەرچاوەیەکى سروشتى جوانى هەیە بۆ راکێشان و زیادکردنى ژمارەى گەشتیاران، پرۆژەى تەلەفریکیش لەم ناوچەیەدا هەنگاوێکی کردەیی گەورەیە بۆ پێشخستن و پەرەپێدان کەرتی گەشتوگوزار لە سنووری پارێزگای هەولێر.