دواین زانیاریەکان چین؟

24 کاتژمێر بەسەر کوژانەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەولێر تێپەڕدەبێت

964+

فەهمی نەبی

24 کاتژمێر بەسەر کوژانەوەی گشتی کارەبا لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی هەولێر تێپەڕ دەبێت و هێشتا هیچ یەک لە یەکەکانی ئەو وێستگەیە هەڵنەکراونەتەوە.

سەرچاوەیەک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی هەولێر بە 964ی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەهاتووە بۆ هەڵکردنەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و چاوەڕوانی بڕیارین و وێستگەکە ئامادەیی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەیە.

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی هەولێر حەوت یەکەی کاردەکات و بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 700 مێگاوات کارەبا لە وێستگەکە بەتەواوی سفر بووە.

ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لەرێگەی سەرچاوەی دیکەی غازییەوە توانیویانە 1600 مێگاوات کارەبا دابین بکەن بە شێوەی یەکسان بەسەر شارەکان دابەش دەکرێت و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا نەیانهێشت کواژنەوەی گشتی لەسەرانسەری هەرێم رووبدات.

دوێنێ هەینی کاتژمێر 7:15 هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەم و بەهۆیەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەتەواوی وەستا.

ئەمساڵ ئەوە دووەمجارە هێرش دەکرێتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، جارێکی دیکە شەوی 25.1.2024 کاتژمێر 10:22 بە درۆنێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 2800 مێگاوات کارەبا وەستا.

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی هەولێر دەکەوێتە سەر رێگای پیرداود لە رۆژئاوای شاری هەولێر، لەناو خەڵک بە “وێستگەی ئەحمەد ئیسماعیل” ناسراوە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە 964ی راگەیاند، هەرێمی کوردستان وەکو ژێرخان توانای بەرهەمهێانی نزیکەی 7000 مێگاوات کارەبای دەبێت، بەڵام لەبەر نەبوونی غازی پێویست بەر لەم هێرشەی سەر کۆرمۆر لە نێوان 3500 تا 4000 مێگاوات کارەبامان هەبووە.

ئەوەشی وت، ئێستا بەهۆی ئەم بارودۆخەی کێڵگەی کۆرمۆر غاز نەماوە، بەرهەمی هەرێم بە هەموو سەرچاوەکان تەنیا 1600 مێگاوات لە کاردایە.

بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی غازی هەولێر دووچاری کو...

بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی غازی هەولێر دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down بوو