چاوەڕوانی زیادبوونی ئەو رێژەیە دەکرێت

هێشتا هاوین نەهاتووە لە دەوروبەری هەولێر 20 بیر وشکی کردووە

964+

فەهمی نەبی

هێشتا وەرزی هاوین نەهاتووە لە قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری هەولێر 20 بیر وشکی کردووەو بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر دەڵێت، پێشبینی وشکبوونی 20 بیری دیکەش دەکەین.

رێزان سەعدی بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر بە 964ی وت، ئەگەرچی ئەمساڵ رێژەیەکی باشی باران باریووە، بەڵام زیاتر لەو ناوچانەی شاخاوین سودی هەبووە، کەمتر هەست بەو کاریگەریە دەکرێت لەناوچەیی دەشتایی، دەوروبەری هەولێریش بەشی زۆری دەشتاییە، بۆیە کاریگەری ئەو بارانە کەم بووە.

ئەوەشی وت، “ئەو 20 بیرەی وشک بوون لە ناوچەکانی قوشتەپە، خەبات، کەورگۆسک، هەریر و شەقڵاوەن، پێشبینی وشکبوونی هێندەی دیکەی بیر دەکەین لە دەوروبەری هەولێر، ساڵی پار ئەو ژمارەیە گەیشتە 50 بیر”.

“ئەمساڵ پلانی لێدانی 20 بیر لەشوێنی ئەو بیرانەی وشک بوون بەرزکراوەتەوە، کە بڕی تێچووەکەی یەک ملیار و 435 ملیۆن و 333 هەزار دینارە” ئەمەش رێزان سەعدی وای وت.

10 بیری پارکەکانی هەولێر وشکیان کردووە

10 بیری پارکەکانی هەولێر وشکیان کردووە

لێدانی چوار بیری ئاوی خواردنەوە گوندەکان لە چۆڵ بوون ر...

لێدانی چوار بیری ئاوی خواردنەوە گوندەکان لە چۆڵ بوون رزگار دەکات