لە زێدی خۆی
پێنجشەممە سەرۆکی ئێران بە خاک دەسپێردرێت
964+
بەهرە محەمەدئەمین
ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، سبەی سێشەممە تەرمی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانی لە تەورێزەوە بۆ تاران دەگوازرێنەوە بۆ مەراسیمی ماڵئاوایی و پێنجشەممە سەرۆک بە خاک دەسپێردرێت.
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی ئیسلامیی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، عەلی خامەنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی، رۆژی چوارشەممە نوێژییان لەسەر دەکات.
باس لەوەش کراوە کە رۆژی پێنجشەممە ئیبراهیم رەئیسی لە مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت.
بەپێی زانیارییەکان، رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی ئیمامی تەورێز هەر لەوێ بەڕێوەدەچێت و پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژهەڵاتیش لە شاری مەراغە بە خاک دەسپێردرێت.
دەسەڵاتدارانی ئێران هیوادارن مەراسیمی ماڵئاوایی شکۆمەندانە بەڕێوە بچێت .
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، بڕیاردرا لیژنەیەک بۆ ماڵئاوایی لە تەرمی رەئیسی و یاوەرانی، بە سەرۆکایەتی موحسین مهنسووری یاریدەدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری جێبەجێکردن پێکبهێنرێت.