زاخۆ

بەبێ بڕوانامە خۆی کردووە بە پزیشکی ددان و دەستگیر کرا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی زاخۆ کەسێک دەستگیر کراوە کە کلینکی پزیشکی تایبەتی لە ماڵەکەی خۆیدا کردووەتەوە بێ ئەوەی هیچ مەرجێکی تەندروستی تیادا بێت.

کەسەکە لە کاری چاندنەوە و چککردنی ددانی دەکرد و هیچ بڕوانامەیەکی زانستی پزیشکی نەبووە.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی زاخۆ بە 964ـی وت، دەمێکە ئەو کەسە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە تا دڵنیابوونەوە کە بێ بڕوانامەیە، بۆیە چوونەتە لای و دەستگیریان کردووە و دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیدا گیراوە.

وتیشی، ئەوە یەکەم حاڵەت نییە لە زاخۆ ماوەیەک پێش ئێستاش بەهەمان شێوە کەسێکی دیکە خۆی کردووە بە پزیشکی ددان و بڕوانامەکەشی هی ئەو پسپۆرییە نەبووە.

ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"بڕوانامەى نەبووە و نۆرینگەى پزیشکى ددانى داناوە"