دیمه‌نێكی داگیرانى ئاڵاى وڵاتى پاكستان وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك بۆ ئێران... وێنه: AFP
پاكستان ئاڵاكه‌شی داگرت
سێ وڵات ماته‌مینى گشتییان له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ریه‌ك له وڵاتانى پاكستان و سوریا و لوبنان وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك بۆ گیانله‌ده‌ستدانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ند به‌رپرسێك پرسه‌ى ماته‌مینیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئێسلامی ئێران راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانى پاكستان ماته‌مینى گشتى له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و له ئیسلام ئابادیش ئاڵاى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان تا نیوه‌ى داگیرا.
نه‌جیب میقاتى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى لوبنانیش ماته‌مینى گشتى له وڵاته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ راگه‌یاند و پڕۆگرام و به‌رنامه‌ى میدیاى وڵاته‌كه‌شی بۆ رووداوه‌كه‌ى ئێران راسپارد.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى سووریاش به‌هه‌مان شێوه بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ماته‌مینى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا راگه‌یاند و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و باڵیۆزخانه و كونسڵخانه‌كانى وڵاته‌كه‌شی راسپارد، ئه‌م چه‌ند رۆژه چالاكی و پڕۆگرامه‌كانیان بۆ رووداوه‌كه‌ى ئێران ته‌رخان بكه‌ن.