داواکارییان چییە؟

رێکخەرەکانی لە پێنجوێن: یەکشەممە بۆ دەروازەی خۆپیشاندان بەڕێدەکەوین

964+
ئەحمەد مستەفا

دەستەی خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن دەڵێن، “ماوەی نۆ ساڵە پێنجوێن، ئابڵوقەیەکی ئابووریی هەمەلایەن دراوە لەلایەن حزبەکانى فەرمانڕەوا، بە جۆرێک هیچ پڕۆژەیەک جێبەجێ نابێت، تا فشار و خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ نەکرێت”.

ئەو دەستەیە کە لە ژمارەیەک چالاکوانی قەزاکە پێک دێت، هەمان ئەوە کەسانەن رۆژی 10.1.2023، خۆپیشاندانیان لە دژی کەمبوونەوەی کارەبا و کێشە خزمەتگوزارییەکان ئەنجام دا، هەروەک هۆکار بوون بۆ پەشیمانکردنەوەی زانا رەحمان، قایمقامی قەزاکە کاتێک ویستی لە پۆستەکەی دەستلەکاربکێشێتەوە.

ئەو دەستەیە لە بڵاوکراوەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە 27.4.2024، وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 باس لەوەدەکەن، “سبەی یەکشەمە 28.4.2024، کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ لە بازاڕی هەیکەلەکەوە بەڕێدەکەوین بۆ دەروازەی خۆپیشاندان (ملەکەوە)”، ئەو دەستەیە ئەوەشی وتووە، “بە هەموومان تەواوی پێداویستی و رێکخستنەکان لەئەستۆ دەگرین و بەهێمنی و وەک هەمیشە بە شێوازێکی مەدەنی داکۆکی لە بەدەستهێنانی مافەکانمان دەکەین”.

وەزیر: بە دووسایکردنی رێگەی پێنجوێن زیاتر لە 400 ملیار د...

وەزیر: بە دووسایکردنی رێگەی پێنجوێن زیاتر لە 400 ملیار دیناری دەوێت

دەستەی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن وەک بڵێی نائومێدبووبن، لە بڵاوکراوەکەدا نووسیویانە، “دوای چەندین هەوڵی بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان، لە دەرگای زۆرێک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتییەکانمان داوە و رێکخستنی کۆبوونەوەی جەماوەریمان بۆیان رێک خست و سەردانکردنی هەندێکیان و بەرز کردنەوەی داوای فەرمی بۆیان، بەڵام هەوڵەکان لە کۆتاییدا بێ ئەنجام بوون”.

ئەوەی 964 سۆراغی کردووە، داواکارییەکانی دەستەکە ئەمانەن:
– پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری.
– رەتکردنەوەی بەستنی پێوەری زیرەک.
– بەشداریپێکردن و دامەزراندنی دانیشتووانی قەزاکە لە دەروازە و یەکە ئیدارییەکان.
– دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە قەزاکەدا.
– ئاوڕدانەوە و چارەسەری کێشە خزمەتگوزارییەکان (ئاو، ئاوەڕۆ و رێگەوبان)

ئەوەی لەلای ئەوان داواکاری بەرچاوە، پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری و رەتکردنەوەی پێوەری زیرەکە، “چونکە تائێستاش بڕینی کارەبا ناوبەناو بەردەوامی هەیە”، بەختیار عەلی ئەندامێکی دەستەی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن لەسەر ئەو پرسە بە 964ی وتووە، “بە هەر شێوازێک بێت کارەبای 24 کاتژمێریان دەوێت”، ئەو قەزایە کە 16 هەزار بەشداربووی کارەبای هەیە، پێویستی بە 35 مێگاوات کارەبای بەردەوام هەیە، تا خواستی قەزاکە بە تەواوی پڕبکاتەوە بۆ 24 کاتژمێری پێدانی کارەبا.

کەمبوونەوەی کارەبای پێنجوێن مێژوویەکی دووبارەی ھەیە، رۆژی 10.1.2023 خەڵکی ناڕازی نزیکەی مانگێک ھاتنە سەر شەقامەکان و مانیان گرت، کاتێک کارەبایان بووە بە 24کاتژمێر نارەزایەتییان کۆتایی پێھێنا.

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن

له‌ پێنجوێن کارەبای لەسەر کۆمەڵێک شوقەی کرێنشینان بڕا

له‌ پێنجوێن کارەبای لەسەر کۆمەڵێک شوقەی کرێنشینان بڕا