"باری دەروونی تەواو نەبووە"
مێرمنداڵێک لە چەمێکی سەیدسادق خنکا
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
ئێوارەی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵە کەوتووەتە ئاوی چەمی چەقانەوە و خنکاوە.
کەمال سەعدون، ئێشگری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بۆ 964 وتی، “تەرمی مێرمنداڵێک کە لە ئاودا خنکابوو گەیشتووەتە نەخۆشخانەکەمان”.
بەوتەی ئەو ئێشگرەی نەخۆشخانەکە، ئەو منداڵەکە پێشتر نەخۆشی دەرونی هەبووە و تەمەنی 15 ساڵە لە عەسرەوە لەماڵ چوەتەدەروە و دواتر تەرمەکەی لەچەمی چەقاندا دۆزراوەتەوە، دوای گەشتنی بە نەخۆشخانە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی