لە فێستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی
بەشداربوویەکی فێستیڤاڵەکە: جەوەکەی دەرەجە یەکە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ئەمڕۆ هەینی لە “گۆڕی کۆرا” لە ناحیەی گەڵاڵە، فێستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی بەڕێوەچوو، کە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی پەیمانگەی ناحکومی چۆمان و فێستیڤاڵی باڵەکایەتی لە یەک رۆژ بوون.
لێزان محەمەد کچێکی بەشداربووی فێستیڤالەکەی بەدەم هەڵپەڕکێوە بۆ مایکی 964 دەڵێت، “جەوەکەی دەرەجە یەکە”.
یوسف سەربەست، گەنجێکی دیکەی بەشداربووی فێستیڤاڵەکەیە، بە 964ـی وت جگە لە خەڵکی ناوچەی باڵەکایەتی، خەڵکی ناوچەکانی دیکەش بەشداریان کردووە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی