دەوترێت بەنگلادیشییە

کەسێک لە ئاوى نێوان شێنى و گۆڕەشێردا خنکا

964+

وریا فەتاح

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، کەسێک لە ئاوى نێوان گۆڕەشێر و شێنێ لە سنوورى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران خنکا کە دەوترێت بەنگلادیشییە.

964 قسەى لەگەڵ سەرچاوەیەکى پۆلیسى قەڵادزێ کرد، هەرچەندە پشتڕاستى کردەوە کە ئێستا تیمەکانیان بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى گەیشتونەتە شوێنى رووداوەکە، بەڵام لەبارەى ناسنامەکەیەوە هیچ زانیارییەکى نەدرکاند.

چەمی گۆڕەشێر و شێنێ خاڵی جیاکەرەوەی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە، ئەو ناوچەیە شوێنی پەڕێنەوەی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت بە قاچاخ بێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە یانیش بەپێچەوانەوە بچنە ئێران.

رۆژی 22.4.2024 هاوڵاتییەکی خەڵکی چوارقوڕنە کە لە ئەوروپاوە گەڕابویەوە لەهەمان شوێن کەوتە ناو ئاوەکە و خنکا.

گەنجێک لە ئاوى نێوان گۆڕەشێر و شێنێ خنکا

گەنجێک لە ئاوى نێوان گۆڕەشێر و شێنێ خنکا