پشتڕاستکرایەوە..

هاوڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان خنکا

964+

وریا فەتاح

قایمقامیەتی دوکان رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دوکان هاوڵاتییەک خنکاوە، هەواڵێکى 964 لەسەر هەمان بابەت پشتڕاست دەکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی قایمقامیەتی دوکان، تیمەکانی مەلەوانی دوکان و پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەدوای تەرمەکە دەگەڕێن.

لەسەر هەواڵەکە 964 پەیوەندى بە سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دوكانەوە کرد و ئەو وتى، وەک خنکان مامەڵە لەگەڵ ئەو رووداوە دەکەین، بەڵام تائێستا دڵنیانین کە خنکا بێت، چونکە تەنیا جلوبەرگەگەى دۆزراوەتەوە لەگەڵ هەندێ ناسنامە و یەک دوو پارچە زێڕ”.

قایمقامى دوکان، هەواڵێکى 964 لەبارەى رووداوەکە پشتڕاست دەکاتەوە، دەڵێت: ئەو کەسە ژنە و ناسنامەکەى لاى ئێمە پارێزراوە و لەلایەن بەلەمەوانێکەوە بۆ یەکێک لە دورگەکانى دەریاچەکە چووە و بە بەلەمەوانەکەى وتووە دواى کاتژمێرێک وەرەوە بە شوێنمدا، بەڵام کاتێک بەلەمەوانەکە دەچێتەوە تەنیا جل و بەرگەکەى دەبینێت.

تیمەکانى غەواسى لە شوێنى رووداوەکەن و تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە، وەک ئەوەى قایمقامى دوکان باسى دەکات، تا ئەوکاتەى سۆراغێکى کەسەکەیان دەستدەکەوێت وەک خنکان مامەڵە لەگەڵ رووداوەکە دەکەن.

نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر 964 دەنگۆی خنکانی کەسێکی بڵاوکردەوە، بەڵام ئەو کاتە هێشتا هیچ سەرچاوەیەک پشتڕاستی ئەو زانیاریەی نەکردبویەوە.

ئەمڕۆ هیچ کەس لە بەنداوى دوکان خنکاوە؟

ئەمڕۆ هیچ کەس لە بەنداوى دوکان خنکاوە؟