دوو رۆژ بەردەوام دەبێت

لە سلێمانی 16 زانکۆ بەشداری پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانیان کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی زانکۆکانی عێراق لە سلێمانی دەستیپێکرد، 16 زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق بەشدارن لە پاڵەوانێتیەکەدا.

دکتۆر دیمەن فەرەج جێگری سەرۆکی یەکێتی چالاکی وەرزشی زانکۆکانی عێراق بە 964 وت، ئەمڕۆ هەینی پاڵەوانیەتیەکە لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەستیپێکرد و بۆ سبەینێش بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکرد، لەسەر ئاستی عێراق 16 زانکۆ بەشداریانکردووە و 10 زانکۆیان لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداریانکردووە، کە زانکۆی حکومی و تایبەتی تێدایە.

دکتۆر دیمەن فەرەج، هۆکاری بەشدارینەکردنی ژمارەیەکی زۆری زانکۆکان لەسەر ئاستی عێراق دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی ژمارەیەک زانکۆ تاقیکردنەوەیان هەیە لەم کاتەدا، هەندێک زانکۆی خوارووی عێراق گرفتیان هەیە لەگەڵ یەکێتی چالاکییە وەرزشیەکانی عێراق و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق خۆی چالاکی ئەنجام دەدات.

بەوتەی جێگری سەرۆکی یەکێتی چالاکی وەرزشی زانکۆکانی عێراق، گرنگی ئەم پاڵەوانیەتیە یەکگرتنەوەی یانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە و توانای یاریزانەکان دەردەکەوێت و یاریزان دەتوانێت بچێتە یانەیەکی ئاست بەرزەوە.

پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان بەڕێو...

پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو