ئیسماعیل محەمەد

“بە گریان و فرمێسکەوە شیعرم بۆ کچەکەم نوسیوە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئیسماعیل محەمەدی شاعیر و نوسەر پاش چوار مانگ لە مەرگی کچەکەی و دوای 10 ساڵ، دوو دیوانە شیعری بڵاوکردەوە.

لە ساڵی 2014-ەوە ئیسماعیل محەمەد هیچ دیوانە شیعریەکی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام دوای نزیکەی چوار مانگ لە مەرگی لانەی کچی بە نەخۆشی شێرپەنجە دوو دیوانی بڵاوکردەوە کە یەکێکیان لەسەر وەسیەتی کچەکەیەتی بەناوی “چی تۆم لەبیردەباتەوە”، دووەمیان بە ناوی “زەمەنی جوانی نەماوە” .

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ئیسماعیل محەمەد وتی، “بە فرمێسک و گریانەوە هەموو ئەو شیعرانەم بۆ کچەکەم نوسیوە، لەو رۆژەوەی کە تووشی نەخۆشیەکە بوو، لەسەر وەسیەتی خۆی”.

ئیسماعیل محەمەد، یەکێکە شاعیرە دیارەکانی سلێمانی و لە مانگی یەکی ئەمساڵ، بەهۆی شێرپەنجەوە کچەکەی لەدەستدا.

داڕشتنەوەی: پەری ساڵح

"هەرگیز نەخۆشی شکست بە بەیان بۆمبا ناهێنێت"