یاریزانێك شه‌هاده‌ی هێنا و بووه‌ موسڵمان

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئارسین زۆلای یاریزانی كۆنگۆیی شەهادەی هێنا و بووه‌ موسڵمان.

یانه‌ی كوێتی كوێتی رایگه‌یاند، یاریزانی كۆنگۆیی یانه‌كه‌یان ئارسین زۆلا بووه‌ موسڵمان و ئێواره‌ی دوێنێ له‌ رێوره‌سێمكدا شایه‌تی هێنا و له‌ لایه‌ن یانه‌كه‌ و ئاماده‌بووانه‌ پیرۆزبایی لێكرا.

یانه‌ی كوێت ڤیدیۆیه‌كیشی بڵاوكرده‌وه‌، یاریزانه‌كه‌ له‌ مزگه‌وتێكدا له‌ به‌رده‌م ئیمامی مزگه‌وته‌كه‌ شایه‌تی ده‌هێنێت و ئاماده‌بووانیش دڵخۆش ده‌بن و پیرۆزبایی لێده‌كه‌ن.

یاریزانێكی ریال مه‌درید بووه‌ موسڵمان

یاریزانێكی ریال مه‌درید بووه‌ موسڵمان