تا 2025 له بارسا ده‌بێت
چاڤی چۆن بڕیاری دا بمێنێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نهێنیی مانه‌وه‌ی چاڤی هێرناندێز وه‌ك راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئاشكرا بوو.
راهێنه‌ره‌كه‌ی بارسا، بڕیاری دا تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2025 له یانه‌كه‌ی وه‌ك راهێنه‌ر بمێنێته‌وه.
چاڤی پێشتر بڕیاری دابوو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بڕوات، به‌ڵام شه‌وی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه هه‌بوو، رازییان كرد بمێنێته‌وه، به‌ڵام میدیای ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، نهێنیی مانه‌وه‌ی چاڤی ئه‌وه‌یه، یانه‌كه به‌ڵێنیان پێداوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی بكه‌ن له هاوینی ئه‌مساڵ.
رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، چاڤی رازیی نه‌بوو براكه‌ی دووربخرێته‌وه، كه راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی تیپه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ده‌ڵێت، دیكۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووه چاڤی بمێنێته‌وه، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای سه‌رۆكی یانه‌كه بوو.