مان سیتی چی دەوێت؟
ئێستا شه‌ڕی ته‌كتیك و پلان له پرێمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئێستا یاریی ته‌كتیك و پلان له پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك له یارییه‌كی دواخراوی گه‌ری 29، هه‌ردوو یانه‌ی برایتۆن و مانچێسته‌ر سیتی رووبەڕووى یەکترى بوونەتەوە و ململانێی نێوان دوو راهێنه‌ری زیره‌كی خوله‌كه‌یه، گواردیۆلا و دی زێربیی ئیتالی.
گێمى یەکەمى یارییەکە تەواو بووە و کوڕانى پێپ گواردیۆلا بە سێ گۆڵى بێ وەڵام کەوتوونەتە پێش کوڕانى دى زێربیى ئیتاڵى.
له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا هالاندی هێرشبه‌ری مان سیتی به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكات، بۆ ئه‌مه‌ش راهێنه‌ری برایتۆن رایگه‌یاندبوو کە دڵحۆشە.
هەرچەندە وەک دەوترێت تۆمارکردنى سێ گۆڵ یەکلایى کردنەوەى ئەنجامەکەیە، بەڵام 45 خولەک ماوە و مان سیتی چاوی له بردنه‌وه‌یه، كه ئێستا له پله‌ی سێیه‌مه به 73 خاڵ بە بردنەوە ده‌چێته پله‌ی دووه‌م، چونكه شه‌وی رابردوو لیڤه‌رپوول دۆڕا.
له به‌رامبه‌ردا برایتۆن له پله‌ی 11یه و 44 خاڵی هه‌یه.