لە مەرزی تەوێڵە - شووشمێ

دەستبەسەر زیاتر لە 12 تۆن کاڵەکی خراپبوودا گیرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە مەرزی تەوێڵە – شووشمێ دەستبەسەر بڕی 12 تۆن و 340 کیلۆگرام کاڵەکی خراپبوودا گیرا.

کاڵەکەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.4.2024 براوەتە مەرزەکە و هەوڵ دراوە بهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە و ساغ بکرێتەوە.

لە سنوورى مەرزى تەوێڵە – شوشمێ، لیژنەیەک لە ئاسایش و پۆلیس و کوالێتىی کۆنتڕۆڵ و تەندروستى، بە سەرۆکایەتىی بەڕێوەبەرى ناحیەى بیارە پێکهێنراوە، هەر خۆراک و کاڵایەک بێتە مەرزەکە پشکنینى بۆ دەکەن و ئەگەر بەسەرچووبێت یان شیاو نەبێت بۆ خواردن تەلەف دەکرێتەوە و رێگرى لێدەکرێت بهێنرێتە سنوورى هەرێمى کوردستان.

“هەندێجار خواردن دێت بەسەرنەچووە یان خراپ نەبووە، بەڵام مەرجەکانی حکومەتی عێراقی تێدا نین و لەوکاتانەدا ئەو شمەکەی هێندراوە لەناونابرێت و دەگەڕێندرێتەوە”، حەمید بارام وای وت.

لە بارەی هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی باینجانەکە، حەمید بارام وتی، “کۆنە و کوالێتییەکەی بە کەڵکی بەکارهێنان نایەت، بەوهۆیەوە شیاویش نییە بۆ خواردن و ئەگەر خاوەنەکەی بیگەڕێنێتەوە بۆ ئێران دەتوانێت ئەگەرنا ئێمە ناهێڵین بێتە ناو هەرێمەوە و لەناوی دەبەین”.

ساڵی رابردوو لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستبەسەر 500 تۆن کاڵا و خواردنی بەسەرچوو و خراپبوودا گیراوە، بەشێکیان لەناوبراون و بەشێکیشیان بۆ ئێران گەڕێندراونەتەوە.

مەرزی تەوێڵە – شوشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشانەوە، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە.

لە مەرزى شوشمێ رێگرى لە 500 تۆن خۆراک و کاڵاى بەسەرچوودا ...

لە مەرزى شوشمێ رێگرى لە 500 تۆن خۆراک و کاڵاى بەسەرچوودا کراوە