حاسڵاتی رووداوەکانی رۆژ
حەماس بە مەرج ئامادەیە چەک دابنێت و شەڕ رابگرێت
+964
ژووری هەواڵ
لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، رووسیا ڤیتۆی لە دژی رەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا و ژاپۆن سەبارەت بە جێگیرنەکردنی چەکی کۆمەڵکوژ لە بۆشایی ئاسمان بەکارهێنا، دوای ئەوەی ئەو هەموارکردنانە ره‌تکرانه‌وه، کە چین و ڕووسیا داواییان کردبوو.
جێگری سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە، خەلیل ئەلحەیە، ئامادەیی بزووتنەوەکەی بۆ ئاگربەستێک لەگەڵ ئیسرائیل بۆ پێنج ساڵ و زیاتر راگه‌یاند، ئاشكراشی كرد حه‌ماس ئاماده‌یه چه‌ك دابنێت، به مه‌رجێك دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی دابمه‌زرێت به پێی سنوورە دیاریكراوه‌کانی ساڵی 1967.
له كالیفۆرینای ئه‌مریكا خوێندكارانی زانكۆ خۆپێشاندانه‌كانیان فراوان كردووه دژی پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل و داوا ده‌كه‌ن شه‌ڕ بوه‌ستێنرێت.
بە پێی راپرسییەك كه له توركیا كراوه، هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک‌پارتی) لە هەڵبژاردنەکانی ئه‌م دوایییه‌ی شاره‌وانییه‌كاندا، کێشەی ئابوورییە لە وڵاته‌كه.
ئه‌مریكا پلانی هه‌یه هێزه‌كانی له وڵاتی نه‌یجه‌ر له ئه‌فریقا بكێشێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی سوپای پاسدارانی ئێران، هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ر كاتێك ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له ئێران بكات، سزای ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی نوێی ئێمه‌یه و ئیسرائیل له ده‌ستمان رزگاری نابێت.