حاسڵاتی ئەم ئەمڕۆ

ئیسرائیل لە هێرش بۆسەر رەفەح نزیک بووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

دوو فەرماندەی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بە ئاژانسی رۆیتەرزیان وتووە، جێبەجێکردنی هێرش بۆسەر شارۆچکەی رەفەح لە کەرتی غەزە نزیکە دەستپێبکات، لەلایەکی دیکە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر هۆشداری دەدات لەهەر هێرشێک بۆسەر رەفەح دەڵێت، کارەساتە مرۆییەکە زۆرتر دەبێت.

دوای ئەوەی لە حەوشەی نەخۆشخانەی ناسری غەزە 342 تەرم لەژێر خاک دەرهێنران، سوپای ئیسرائیل تۆمەتبار کرا بە کۆمەڵ ناشتنی تەرمی ئەو کەسانە، بەڵام ئەم ئێوارەیە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەوان ئەم کارەیان ئەنجام نەداوە و تەنیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ گەڕان بەدوای بارمتەکان لەو ناوچەیە ئەنجامداوە.

حەماس رەتیکردەوە داوای کردبێت ئەندامەکانیان بگوازرێتەوە بۆ سوریا، جیهاد تەها وتەبێژی حەماس وتویەتی، ئەو هەواڵەی لە رۆژنامەیەکی لوبنانی سەبارەت بە گواستنەوەی ئەندامانی حەماس بۆ سوریا بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل یواف گاڵانت دەڵێت، نیوەی سەرکردەکانی حزبوڵامان لەناوبردووە و پلانی هێرش کردنە سەر باشووری لوبنان لە ئان و ساتی جێبەجێکردنە.

لە 201-مین رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، رێکخراوی فریاگوزاری ئۆنروا لە غەزە رایگەیاند، پێویستیان بە یەک ملیار و 21 ملیۆن دینارە بۆ دابنیکردنی خۆراک بۆ ملیۆنێک و 700 هەزار فەڵەستینی کەرتی غەزە و 200 هەزار ئاوارە.