چه‌ندین رووداوى هاتوچۆى لێ رووداوه‌

لۆفه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ رێگاى نێوان هه‌ولێر و كۆیه‌ فراوان ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆیه‌ خه‌ریكى فراوانكردنى لۆفه‌یه‌كى مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر كۆیه‌، كه‌ تا ئێستا چه‌ندین رووداوى هاتوچۆ و گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتیانى به‌هۆى ئه‌م رووداوانه‌وه‌ لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

لۆفه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك گوندى پیره‌ر له‌ سنوورى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنى رێگاوبانى كۆیه‌ فراوان ده‌كرێت.

سۆران ئه‌كره‌م حه‌وێزى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ به‌ 964ـى وت، ده‌ستكراوه‌ به‌ بڕین و فراوانكردنى لۆفه‌كه‌ به‌ درێژایی 300 مه‌تر  و كاركردنیش تێدا به‌رده‌وامه‌.

وتیشی “ئه‌وه‌ى ماوه‌ رێكخستنى شۆڵده‌ره‌كه‌یه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى رێگاكه‌ له‌و لۆفه‌یه‌ فراوان بكرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌ فراوانكردنى لۆفه‌كه‌ بە مەبەستی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌.

دوای نۆ ساڵ دەست بە کارکردن دەکرێتەوە لە دووسایدی هەول...

دوای نۆ ساڵ دەست بە کارکردن دەکرێتەوە لە دووسایدی هەولێر - کۆیە