پانێلەکانی 964
ئه‌ستێره‌كانی میدیای وه‌رزشی باسی كێشه‌كانی رۆژنامه‌نووسیی وه‌رزشییان كرد
964+
ژووری هه‌واڵ
له یه‌كێك له پانێڵه گه‌رموگوڕ و پڕ بینه‌رانه‌كانی 964 له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب، پرسی كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م میدیای وه‌رزشی له كوردستان و بابه‌تی كۆپیڕایتی به‌رهه‌مه وه‌رزشییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له پانێله‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له جه‌لال په‌رێشان سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی، سالار جه‌لال رۆژنامه‌وان و بێژه‌ری وه‌رزشی و سامان وڵاتژێری، رۆژنامه‌وان و پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی به‌شداربوون.
پانێله‌كه له لایه‌ن رۆژنامه‌وان و پێشكه‌شكاری تۆڕی 964 ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌برا، كه ژماره‌یه‌كی زۆری بینه‌ر و هه‌واداری وه‌رزشی ئاماده‌ی بوون.
بۆ بینینی ته‌واوی پانێله‌كه، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه.