هاوشێوەی مرۆڤە

ئیلۆن مەسک رۆبۆتێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە


عادل کانەبی

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمیانیای تێسلا پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتوودا رۆبۆتی ئۆپتیمۆس کە هاوشێوەی مرۆڤە، بخرێتە بازاڕەوە.

لە کۆنفرانسێکی تایبەت لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێک، مەسک رایگەیاندووە، رۆبۆتی ئۆپتیمۆس بە چەند ئەرکێکی دیاریکراو لە سەرەتای ساڵی 2025 ئامادەبێت.

ئەم هەنگاوەی مەسک لە کاتێکدایە زۆرینەی کۆمپانیا جیهانییەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەکارخستنی رۆبۆتەکان، کە هاوشێوەی مرۆڤن بەهۆی ئەوەی تێچوویان کەمترە لە کرێکارێکی ئاسایی.

لە ساڵی 2022 کۆمپانیای تێسلا بە فەرمی یەکەم نەوەی رۆبۆتی ئۆپتیمۆسی راگەیاند بە ناوی بابیلبی، کە تایبەت بوو بە دروستکردنی قاوە و ئوتوکردنی جلوبەرگ.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم نەوە نوێیەی رۆبۆتەکەی تێسلا، کاری زیاتر بکات لە نەوەکەی پێشتری، چونکە بە گوێرەی راگەیاندنەکەی ئیلۆن مەسک، رۆبۆتۆکە هاوشێوەی مرۆڤە.

ئیلۆن مەسک خاوەنی هەریەکە لە کۆمپانیای تێسلا، سپەیس ئێکس، ئێکسە و یەکێکە لە ملیاردێرە دیارەکانی جیهان.